جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا، کامالا هاریس، ڕایگەیاند کە هەنگاوەکانی دۆناڵد ترەمپ بەرامبەر ڤەنزوێلا نایاسایی و نایاسەلمێنراون و تەنها بۆ بەرژەوەندی نەوت و خواستی ترەمپە بۆ ڕۆڵبینین وەک دیکتاتۆرێکی ناوچەیی.
کامالا هاریس، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمەریکا، لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، کارێکی نایاسایی و نایاسەلمێنراوی ئەنجامداوە بەرامبەر ڤەنزوێلا.
هاریس ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم کارە ئەمرا سەلامەتتر و بەهێزتر ناکات و تەنها پەیوەندی بە نەوت و خواستی ترەمپەوە هەیە بۆ ئەوەی ڕۆڵی دیکتاتۆرێکی ناوچەیی ببینێت.
ئەو جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ترەمپ سەربازانی ئەمەریکا دەخاتە مەترسییەوە و ملیارەها دۆلار خەرج دەکات، هاوکات ناوچەی کاریبی ناسەقامگیر دەکات و هیچ پاساوێکی یاسایی بۆ کارەکانی نییە و سوود بە ناوخۆی ئەمەریکا ناگەیەنێت.
هاریس پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مادورۆ دڕندە و دیکتاتۆرێکی ناشەرعییە، بەڵام ئەوەی ترەمپ کردی یاسایی و ژیرانە نەبوو.
ئەو پێی وایە جەنگەکان لە پێناو گۆڕینی ڕژێمەکان یان نەوت وەکو هێز نیشان دەدرێن، بەڵام لە کۆتاییدا دەبنە هۆی نانەوەی ئاژاوە و خێزانە ئەمەریکییەکان باجەکەی دەدەن.
