ڕێکخراوی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕاپۆرتێکی نوێی لەبارەی کوژران و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خستەڕوو.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی شارۆچکەی مەلەکشاهی سەر بە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چوار خۆپیشاندەری کورد بە ناوەکانی ڕەزا عەزیمزادە، فارز ئاقا محەمەدی، محەمەد بزوەنە و مەهدی ئیمامیپوور بە دەسڕێژی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژران و لانیکەم ٣٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گواستنەوەی برینداران بۆ نەخۆشخانەکانی مەلەکشاهیی و ئیلام، پزیشکانی ئەو دوو ناوەندە پزیشکییە بانگەوازی بە پەلەیان بڵاو کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە پێویستیان بە خوێن و پزیشکی تایبەتمەند هەیە.
