Apora Logo

ئایا دەوڵەتێک دەتوانێت سەرۆکی دەوڵەتێکی دیکە دەستگیر بکات؟

ئایا دەوڵەتێک دەتوانێت سەرۆکی دەوڵەتێکی دیکە دەستگیر بکات؟

ئـاپـۆڕانیوز-بـەشی هەواڵ

4/1/2026

ئایا دەوڵەتێک دەتوانێت سەرۆکی دەوڵەتێکی دیکە دەستگیر بکات؟


– بەپێی یاسای نێودەوڵەتی


• بنەماسەرەکیەکان:

بەپێی یاسا نێودەوڵەتی ، سەرۆکی دەوڵەت لە کاتی بوونی لە پۆستەکەیدا پارێزبەندی تەواوی هەیە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سەروەری وڵاتەکەی، بۆیە هیچ دەوڵەتێکی دیکە مافی ئەوەی نییە دەستگیریان بکات یان دادگایییان بکات.

ئەم پرەنسیپە لەسەر بنەمای سەروەری دەوڵەت و دەستێوەردان نەکردن دامەزراوە.


• کەی دەتوانرێت پارێزبەندی سەرۆک هەڵبوەشێنرێتەوە؟


١-ئەگەر ماوەی سەرۆکایەتی کۆتایی هات یان پێگەی فەرمی خۆی لە دەست دا.


٢- ئەگەر بڕیارێکی نێودەوڵەتی لە لایەن دادگا تایبەتمەند بە تاوانی گەورە (تاوانی جەنگ، تاوانی دژ مە مرۆڤایەتی) لە دژی دەرچووبێت

٣- ئەگەر لە دەرەوەی خاکی وڵاتەکەی دەستگیر کرا بە ڕەزامەندی دەوڵەتێکی تر ڕادەستکردنەوەی ڕوویدا.



• ئەوەی یاسای نێودەوڵەتی دانیپێدا نانێت:

1- گرتنی سەرۆکێکی دەوڵەت لەناو وڵاتی خۆیان بە هێز.

2- دەوڵەتێک بە پشت بەستن سەروەری دەوڵەتێکی دیکە ببەزێنێت.

3- گۆڕینی یاسای نێودەوڵەتی بە "بڕیاری سیاسی"


• دەرەنجامە یاساییەکان:

1- دستگیرکردنی سەرۆکی دەوڵەت بە زۆرەملێ مافێکی یاسایی دانپێدانراوی نێودەوڵەتی نییە

2- کردەوەیەکی سیاسی- سەربازییە کە ڕەنگە دەوڵەتە زلهێزەکان بیسەپێنن، پاشان هەوڵی ڕەوایەتیدان بدەن.

3- لەم حاڵەتانەدا یاسا نێودەوڵەتییەکان زیاتر پێشێل دەکرێن لەوەی کە جێبەجێ بکرێن.


بەڵام لە واقعی ئێستا سیستەمی جیهانی یاسا شتێک دەڵێت... و واقیعی نێودەوڵەتی شتێکی تر دەڵێت.

;