Apora Logo

شاندی ڕۆژئاوا و حکومەتی کاتیی لە کۆبوونەوەدان

شاندی ڕۆژئاوا و حکومەتی کاتیی لە کۆبوونەوەدان

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

4/1/2026

لە ئێستادا شاندێکی باڵای قەسەدە لە دیمەشقن و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاتیی سووریا لە کۆبوونەوەدان.

بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ـی ئادار، شاندێکی باڵای هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) گەیشتە دیمەشق، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی کاتیی سووریا.

بەپێی زانیارییەکان شاندەکە پێکهاتووە لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی قەسەدە و سیپان حەمۆ و سۆزدار دێرک لە فەرماندەکانی قەسەدە.

لە ئێستادا شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی کاتی لە کۆبوونەوەدان.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی قەسەدە، سەبارەت بە دیدارەکانی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی و حکومەتی کاتیی سووریا ڕایگەیاند: “هەردوولا دەربارەی پرسی ئینتیگراسیۆن و تێکەڵبوونی سەربازیی گەیشتووینەتە ڕوانگەیەکی هاوبەش و ساڵی ٢٠٢٦ـی بە ساڵی سەرکەوتن ناوبرد



;