Apora Logo

ئۆزگور ئۆزەل بۆ ئەردۆغان برایەتی لای تۆ بێدەنگبوونە لە ترسی ترەمپ

ئۆزگور ئۆزەل بۆ ئەردۆغان برایەتی لای تۆ بێدەنگبوونە لە ترسی ترەمپ

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

4/1/2026

ئۆزگور ئۆزەل دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆ بە ئەردۆغان دەڵێت خۆ تۆ بە مادۆرۆت دەوت ئێمە لەگەڵتین و براتین کەچی کە لێی قەوما لە ترسی ترەمپ بێدەنگبوویت، برایەتی لای تۆ ئاوایە؟ 

ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا-جەهەپە، لەدوای ڕووداوەکانی ڤەنزوێلا و دەستگیرکردنی نیکۆڵاس مادۆرۆ پەیامێکی بە دوو وێنەی سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی ڤەنزوێلاوە، دژ بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: خۆ تۆ پێشتر دەتوت لەدوای کودەتاکەی 15ی تەمموزی تورکیا یەکەمین کەس مادۆرۆ پەیوەندی پێوەکردویت.

ئۆزەل بە ئەردۆغانی وتوە، تەنانەت کاتێک مادۆرۆ لەگەڵ گەلەکەشی نەبووە، تۆ هەمیشە لەپشتی مادۆرۆوە پێت دەوت براکەم سەربڵدنبە و ئێمە هەمیشە لەگەڵتین.

ئۆزگور ئۆزەل دۆناڵد ترەمپی هێناوەتە ناو باسەکەی و وتویەتی، لەگەڵ برایەتییەکەتدا، کاتێک ترەمپی هاوڕێت هات، یاسای نێودەوڵەتییەکانی شکاند و مادۆرۆی برات و هاوسەرەکەی لە ژوری نوستن برد و تورەکەی کردنە سەر و قۆڵبەستی کردن، بێدەنگبوویت، بێدەنگییەکەت بەرامبەر بەو دیمەن و ڕووداوانە چ هەستێک بە تۆ دەبەخشێت؟

وتوشییەتی، کاتێک دەبوو بەرگریت لە دیموکراسی بکردایە بەرگریت لە مادۆرۆ دەکرد، ئێستا کە دەبێت بەرگری لە سیستمی جیهانیی ، بە بێدەنگی بەرگری لە کودەتاکەی ترەمپ دەکەیت بۆ وڵاتێکی تر، چونکە شەرم دەکەیت و دەسرسیت لە ترەمپ

.لە کۆتاییشدا ئۆزگور ئۆزەل بە سەرسوڕمانەوە بە ئەردۆغانی وتوە ئایا ئەمە دیموکراسیی و برایەتییە لای تۆ


;