دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوای دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا، هۆشدارییەکی توندی بە گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا دا
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پترۆ "کۆکاین دروست دەکات و دەینێرێت بۆ ئەمریکا، بۆیە پێویستە وریا بێت".
سەرۆکی کۆڵۆمبیا دوای دەستگیرکردنی مادۆرۆ لە ماڵپەڕی ئێکس نووسیویەتی، "هێرشیان کردە سەر ڤەنزوێلا"، هەروەها داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد دژی ئەو هەنگاوەی ئەمریکا.
لەماوەکانی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان کۆڵۆمبیا و ئەمریکا گرژی زۆری بە خۆیەوە بینی بەتایبەت دوای لێدوانە توندەکانی دۆناڵد ترەمپ کە هەڕەشەی کۆتاییهێنان بە هاوکارییەکانی وڵاتەکەی و ئهمریكای باشور و سەپاندنی باج کرد، هاوتا چەپەکەی بە "پاشای ماددە هۆشبەرەکان" تۆمەتبارکرد.
سەرۆکی کۆڵۆمبیا بە ڕەخنەی توند لە هەڵمەتی ئەمریکا دژی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە کاریبی وەڵامی دایەوە و ترەمپی بە "کوشتن" و "پێشێلکردنی سەروەری کۆڵۆمبیا" تۆمەتبار کرد.
