Apora Logo

یەکەم لێدوانی فەرمی لە ڤەنزوێلا؛ شوێنی "مادۆرۆ و هاوسەرەکەی نازانین"

یەکەم لێدوانی فەرمی لە ڤەنزوێلا؛ شوێنی "مادۆرۆ و هاوسەرەکەی نازانین"

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

3/1/2026

دیلسی ڕۆدریگێز جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕۆژی شەممە دووپاتیکردەوە کە حکومەت شوێنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی نازانێت.


ڕۆدریگێز بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕاگەیاندووە، حکومەتی ڤەنزوێلا داوای بەڵگە دەکات کە مادۆرۆ و هاوسەرەکەی لە ژیاندا ماون.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ڕوویدا نوێنەرایەتی پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکردنی سەروەری نیشتمانی دەکات.


ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوسەرەکەی ڕاگەیاند.


لە واشنتۆن ئەم ڕاگەیاندنە مشتومڕێکی زۆری لەناو کۆنگرێسدا دروستکرد، ڕوبێن گالیگۆ سیناتۆری دیموکراتەکان ڕایگەیاند کە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا "نایاسایین"، ئەوەی ڕوودەدات بە "دووەم شەڕی ناڕەوا کە لە ژیانیدا شاهیدی بووە دوای لەشکرکێشی بۆ سەر عێراق" وەسفکرد.


هەروەها مایک لی سیناتۆری کۆمارییەکان گومانی دەستووری سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە دەربڕی و پرسیاری ئەوەی کرد کە ئایا هیچ پاساوێک هەیە بۆ بەکارهێنانی هێز "لە غیابی ڕاگەیاندنی شەڕ یان ڕێگەپێدان بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی".

;