سەرۆکی ئەمریکا دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا و هاوژینەکەیی راگەیاند و دەڵێت، "براونەتە دەرەوەی وڵاتەکەیان."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "ویلایەتە یەکگرتووەکان بە سەرکەوتوویی هێرشێکی بەرفراوانی بۆسەر ڤەنزوێلا و سەرۆکەکەی، سەرۆک نیکۆلاس مادورۆ، ئەنجامدا. مادورۆ و هاوژینەکەی دەستگیرکران و لە وڵات برانە دەرەوە."
بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، "ئەم ئۆپەراسیۆنە بەگوێرەی یاسای جێبەجێکردنی یاسای ئەمریکا جێبەجێ کرا. وردەکارییەکەی دواتر رادەگەیێنین. ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 بەکاتی ئەمریکا کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لە مارالۆگۆی فلۆریدا ئەنجام دەدەین. سوپاس بۆ بایەختان بەم بابەتە."
