Apora Logo

ڕەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌

ڕەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌

ئاپۆرا نیوز- بەشی هەواڵ

3/1/2026

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاویکردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێک جار لە ناوچە شاخاویەکان بۆ نیمجە هەور دەگۆڕێت.

ڕوونیشیکردەوە کە نزمترین پلەی گەرما 2-4 پلە دادەبەزێت.


سەبارەت بە سبەینێ یەکشەممەش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێک جار لە ناوچە شاخاویەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.


ئەوەشی خستەڕوو کە لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە.


لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە بەرزترین پلەی گەرما لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیک دەبێتەوە، بەڵام نزمترین پلە 1-3 پلە بەرز دەبێتەوە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی

دهۆک : 8 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 8 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 11 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی



;