Apora Logo

لە ڤەنزوێلا باری نائاسایی ڕاگەیەنرا

لە ڤەنزوێلا باری نائاسایی ڕاگەیەنرا

ئاپۆرا نیوز- بەشی هەواڵ

3/1/2026

لە یەکەم وەڵامی خۆیدا بۆ ئەو هێرشانەی کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كاراكاسی پایتەختی ڤەنزوێلایان گرتەوە، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک ڤەنزوێلا فەرمانی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لەو وڵاتە دەرکرد. راشیگەیاند، هەموو دەستدرێژیەكی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا ڕەتدەکاتەوە.


بەرەبەیانی رۆژی شەممە، 3ی کانوونی دووەمی 2026، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێز کاراکاسی پایتەختی هەژاند. هاوکات لەگەڵ تەقینەوەکاندا، دەنگی فڕینی فڕۆکە بە ئاسمانی شارەکەدا بە نزمی بیسترا، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری لەنێو دانیشتووانی پایتەختدا دروستکرد.


دوابەدوای ئەوە حکومەتی ڤەنزوێلا لە بەیاننامەیەکدا جگە لە ئیدانە كردنی بە "دەستدرێژییەکی سەربازی زۆر جددی" لەلایەن ئەمریکاوە ناوی بردووە .


 کاراکاس، ئەمریکای بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی نەوت و کانزاکانی ڤەنزوێلا تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند کە ئەمریکا "سەرکەوتوو نابێت لە دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکانمان".


لە لایەكی دیكەوە پەیامنێری سی بی ئێس لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر شوێنەکانی ناوخۆی ڤەنزوێلا دەرکردووە، لەنێویاندا دامەزراوە سەربازییەکان.


حکومەتی ڤەنزوێلا ڕوونیکردەوە کە هێرشەکانی ئەمریکا لە کاراکاس و ویلایەتی میراندا، ئاراگوا و لا گوایرا ئەنجامدراون.


ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانجی هێرشی ئەمریکا دەستبەسەرداگرتنی نەوت و کانزاکانی ڤەنزوێلایە".




;