Apora Logo

تەقینەوەیەکی بەهێز کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلای هەژاند

تەقینەوەیەکی بەهێز کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلای هەژاند

ئاپۆرا نیوز- بەشی هەواڵ

3/1/2026

ئاژانسی فرانس پرێس ڕۆژی شەممە بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز كە لەگەڵ دەنگی لە فڕۆکە دەچێت، لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیستراوە.


هەروەها شایەتحاڵانی ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایانگەیاندووە کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا دەنگی بەرز لە کاراکاس بیستراوە، هەروەها بەشی باشووری شارەکە کە لە نزیک بنکەیەکی سەربازی گەورەیە، بێ کارەبا بووە.


ئەم تەقینەوەیە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە هێزی دەریایی ڕەوانەی کەنارەکانی کاریبی کردووە، ئاماژەی بە ئەگەری دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر ڤەنزوێلا کردووە، بەپێی ئاژانسەکە.


نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە کرانەوەی خۆی بۆ هاوکاری لەگەڵ واشنتۆن دەربڕی کە چەند مانگێکە گوشاری لەسەر کاراکاس دروست کردووە.


ئەمریکا گوشارەکانی بۆ سەر ڤەنزوێلا زیاد دەکات و بەلەمێکی کەشتی جەنگی لە دەریای کاریبی جێگیر کردووە و سزای نەوتی بەسەر ئەو وڵاتەدا توندتر کردووە و لانیکەم دەست بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە کە نەوتی خاوی ڤەنزوێلایان هەڵگرتووە.


ترەمپ چەندین جار ئەگەری دەستێوەردانی ئەمریکا لە ڤەنزوێلا وروژاندووە. ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو دووپاتی کردەوە کە ئەمریکا بەندەرێکی دەریایی لەناوبردووە کە ئەو بەلەمانەی گومانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ڤەنزوێلا بەکاردەهێنن، ئەمەش یەکەم هێرشی زەمینی ئەمریکایە بۆ سەر خاکی ڤەنزوێلا.

 


;