Apora Logo

نرخی نەوت ساڵی نوێی بە دابەزین دەستپێکرد

نرخی نەوت ساڵی نوێی بە دابەزین دەستپێکرد

ئاپۆڕانیوز - بەشی ئابووری

3/1/2026

نرخی نەوت لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکان لەساڵی نوێدا، بە دابەزین دەستیپێکرد.


رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک نەوتی گەیشتە 60.75 دۆلار، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 57.32 دۆلار.


لە ساڵی نوێ نیگەرانییەکان لە زێدەبوونی نەوتی زیادە لە بازاڕەکاندا بەردەوامن کە گوشاریان بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردووە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی بڕیارە سبەینێ یەکشەممە ووڵاتانی ئۆپێک+ کۆببنەوە، ئەگەری زۆرە بەرهەمهێنانی نەوت سەقامگیری بپارێزێت، سەرەڕای پەرەسەندنی گرژییە سیاسییەکانی نێوان ئەندامە سەرەکییەکانی سعودیە و ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی لەسەر یەمەن.


کۆبونەوەکە دوای ئەوە دێت کە نرخی نەوت لە ساڵی 2025دا بە ڕێژەی زیاتر لە 18% دابەزیوە، کە گەورەترین دابەزینە لە ساڵی 2020ەوە.

;