Apora Logo

ئایندەی هەرێمی سۆماڵیلاند لە دانپێنانی ئیسرائیل و دژایەتی دراوسێکانی.

ئایندەی هەرێمی سۆماڵیلاند لە دانپێنانی ئیسرائیل و دژایەتی دراوسێکانی.

ئا: ئاپۆرانیوز

2/1/2026

پێشەکی :

رۆژی ٢٦ی دیسێمبەری ٢٠٢٥ ئیسرائیل وەک یەکەم دەوڵەت دانی نا بە هەرێمی سۆماڵیلاند وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و جیابووەوە لە دوڵەتی سۆماڵی فیدراڵ، سۆمالیلاند یەکێک بووە لە هەرێمەکانی سەر بە کۆماری سۆماڵی فیدراڵی ساڵی ١٩٩١ یەک لایەنە بڕیاری جیابوونەوەی خۆیدا لەو دەوڵەتەدا، بەڵام دوای ٣٤ ساڵ لە جیابوونەوەی هیچ دەوڵەتێکی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان دانی نەنا بەو دەوڵەتە، تا ئەو رۆژەی ئیسرائیل وەک یەکەم دەوڵەت دانی پێدانا لێردا دەپرسین:

 

-        سۆماڵیلاند بۆچی داوای جیابوونەوە لە سۆماڵ دەکات؟

-        کاردانەوەکانی دەوڵەتی سۆماڵ بەرامبەر جیابوونەوە سۆماڵیلاند چی بووە؟

-        هەڵوێستی وڵاتان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەرامبەر جیابوونەوەی سۆماڵیلاند چییە؟

-        ئیسرائیل بۆچی دوای چەندین ساڵ ئەو هەنگاوەی نا؟


·  بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارەمان دەست بکەوێت سەرتا دەبێت بزانین سۆماڵیلاند کوێیە؟ کێشەی ئەو هەرێمە چییە لەگەڵ سۆماڵ؟


سۆماڵیلاند دوای ڕزگاربوونی لە داگیرکاری ئینگلیز یەکێک بووە لە هەرێمەکانی سەر بە کۆماری سۆماڵی فیدراڵی، ساڵی ١٩٩١ یەک لایەنە بڕیاری جیابوونەوەی خۆیدا لەو دەوڵەتە داوە.

-        ڕووبەری ئەو هەرێمە  ١٧٦٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

-   لە ڕووبەری دەوڵەتی سووریا بچووکترە کە رووبەرەکەی ١٨٥٠٠٠کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

-        لە تونس گەورەترە کە رووبەرەکەی ١٦٣٦١٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.

-        ژمارەی دانیشتوانی ٦ ملیۆن کەسە.

 لە ڕووی جوگرافیەوە :

-   لەسەر لێواری دەریای سوور هەڵکەوتووە بە درێژایی ٧٤٠ کیلۆمەتری کەوتۆتە سەر کەنداوی عەدەن.

-        لەسەر سنووری سۆماڵ و ئەسیوبیا و جیبۆتی هەڵکەوتووە.

-        پایتەختی هەرێمەکەی شاری هەرگیسە.

-        مینای بەربەڕەی دەکەوێتە سەر کەنداوی عەدەن.

 



·       سۆماڵیلاند بۆچی داوای جیابوونەوە لە سۆماڵ دەکات؟


-   بەرپرسانی سۆماڵیلاند دەڵێن:(سۆماڵ وڵاتێکی پڕ کێشە و قەیرانە، کێشەکانی کۆتایی ناهێن، ئێمە کە چووینە ناو ئەو یەکگرتنە لە چوارچێوەی دەوڵەتی سۆماڵی فیدراڵی هیچ سوودمەند نەبووین لەم کارە هەژاری نەبێ، با سۆماڵ بچێت کێشەکانی خۆی چارەسەر بکات، ئێمەش ژیانی خۆمان بکەین)

-   ئێمە لە سۆماڵیلاند وای دەبینین کە بیانووی مێژووی و یاسایمان هەیە بۆ سەربەخۆیی خۆمان و جیابوونەوە لە سۆماڵ.


1-                       بیانووە مێژوویەکان


-   سۆماڵیلاند لە ساڵی ١٨٨٤ لە ژێر داگیرکاری بەریتانیا دابووە، بەڵام سۆمال ئەو کاتە لە ژێر داگیرکاری ئیتاڵیا دابووە.

-   سۆماڵیلاند ساڵی ١٩٦٠ لە بەریتانیا جیابووەوە لە یەکی یۆلیۆ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندن ئەوسا ٣٥ دەوڵەت دانی پیادانا.

-        ٤ رۆژ دوای داننان بە سۆماڵیلاند ئەو دەوڵەتانە پەشیمان بوونەوە.

-   رۆژی ٥ یۆلیۆی ١٩٦٠ لە رۆژی راگەیاندنی سەربەخۆی سۆماڵ لە داگیرکاری ئیتالیا سۆمالیلاند لە چوارچێوەی یەکیتیەکی فیدرالی لەگەڵ سۆماڵ یەکیگرت و کۆماری سۆمالی فیدرالی راگەیەندرا.


 سەبارەت بەو یەکگرتنە بەرپرسانی سۆماللاند چی دەڵێن:

 

-    ئەو یەکگرتنە لەسەر بنەمای یاسایی و دەستوری نەبووە، ئێمە لە ساڵانی یەکگرتنمان رووبەڕووی پەراوێزخستنی سیاسی لە نێو دەوڵەتی سۆماڵ بووینەوە، بەتایبەت لەسەردەمی دەسەڵاتی سەربازی.

-   جیابوونەوەی ئێمە نە بدیعەیە، نە یەکەم هەرێمیشە جیادەبێتەوە لە جیهاندا ئەزموونی یەکگرتن و جیابوونەوەیە زۆرە لە نموونەی:

1-    وڵاتانی سەنگال و گامبیا لە ساڵانی (١٩٨٢-١٩٨٩) چوونە ناو پڕۆسەی یەکگرتن بەناوی دەوڵەتی سەنگامبیا دواتر جیابوونەوە.

2-    میسر و سوریا لە ساڵانی (١٩٥٨- ١٩٦١) چوونە ناو پڕۆسەی یەکگرتن و کۆماری عەرەبی یەکگرتوویان ڕاگەیاند دواتر جیابوونەوە.



کاردانەوەکانی دەوڵەتی سۆماڵ بەرامبەر جیابوونەوە سۆماڵیلاند چی بووە؟


-   سۆماڵ هەر لەسەرەتاوە جیابوونەوەی هەرێمی سۆماڵیلاندی لە وڵاتەکەی ڕەتکردۆتەوە بە بیانووی ئەوەی سنووری سۆماڵ دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی رزگاربوون لە داگیرکاری، کە ئەو کات سۆماڵلاند بەشێک بووە لە سنووری سۆماڵ.

-   جیابوونەوەی سۆماڵلاند پێچەوانەی پڕەنسیپی ( Uti Possidetis Iuris ) ئەو پڕەنسیپەی ڕێگری دەکات لە دەستکاریکردنی سنووری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەفریقا.

-   جیابوونەوەی سۆماڵیلاند دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە کیشوەری ئەفریقا بەشێوەیەک کە وا دەکات کۆمەڵێک هەرێمی دیکە داوای جیابوونەوە بکەن لە دەوڵەتەکانیان.

-   سۆماڵ ڕای وایە پڕەنسیپی مافی چارەی خۆنوسین نابێت یەکلایەنە پیادە بکرێت، بگرە دەبێت لایەنەکانی دەوڵەت و سەرجەم دانیشتوان رەزامەند بن لەسەر وەها هەنگاوێک.

-   سۆماڵ پێی وایە لە بڕی جودابوونەوە دەکرێت پەنا ببردێت بۆ قووڵکردەوەی دامەزراوەکانی فیدرالی و دابەشکردنی دادپەروەرانەی سەرەوەتەکانی وڵات.

-   سۆماڵ ترسی هەیە ئەم هەنگاوەی سۆماڵیلاند رێگا خۆش بکات لەبەردەم لێکهەڵوەشاندنەوەی سۆماڵ بە جیابوونەوەی هەرێمەکانی دیکەی وەک (بونت لاند، جویا لاند)


هەڵوێستی وڵاتان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەبەرامبەر جیابوونەوەی سۆماڵیلاند:




-        وڵاتان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پشتیوانی لە هەڵوێستی سۆماڵ دەکەن.

-   لە لایەکی دیکەوە ڕاستە بەشێک لە وڵاتان نووسینگەی پەیوەندی بازرگانی و تەنانەت دبلۆماسیان لە وڵاتان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە لە نموونە ( بەریتانیا، تورکیا، ئەسیوبیا، ئیمارات، تایوان) بەڵام ئەو پەیوەندیە نەبۆتە هۆی ئەوەی وڵاتان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وەک هەرێمێکی سەربەخۆ  مامەلە لەگەڵ سۆماڵیلاند بکەن.

·  هەلوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە داننەنان بە هەڕێمی سۆماڵیلاند بەشێکی بۆ ڕاگرتنی دڵی وڵاتانی ئەفریقایە، کە هەمان کێشەی سۆماڵیان هەیە لە نموونەی :

-        نێجیریا کە دژی جیابوونەوەی هەرێمی (بیافارا)یە  کە داوای جیابوونەوە دەکا لە نێجیریا.


-   مەغریب کێشەی لەگەڵ  بەرەی پۆلیساریۆ هەیە کە دەیەوێت  بیابانی رۆژئاوا لە مەغریب جیابکاتەوە.


-   ئەسیوبیا دژە جونکە پێی وایە ئەو هەنگاوە دەرگا دەکاتەوە لە بەردەم هەڵوەشاندنەوەی وڵاتەکەی.


·  بانکی دەولی دژی هەنگاوی جیابوونەوەی هەرێمی سۆماڵیلاند وەستاوەتەوە چونکە پێی وایە گرفت لەبەردەم داهاتی تاک لەو هەرێمە هەیە کە ساڵانە بریتییە لە ٣٥٠$ کە بەو پێوەرەش بێت هەژارترین دەوڵەت دەبێت.

 

ئایا هەڵوێستی نێودەوڵەتی و فشارەکانی سۆماڵ ولاتانی دراوسێی تونیویانە ئاستەنگ بن بۆ جیابوونەوەی سۆماڵیلاند درووست بکەن؟

سەرەڕای بوونی رێگری و ئاستنەگە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ هەنگاوی جایبوونەوەی هەرێمی سۆماڵیلان، بەرپرسانی سۆماڵیلاند بۆ بەدەستهێنانی دانپێنانی دەولی ئامادەن ئەو کارانە بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوا بکەن:

1-                       ئامادەن بچنە ناو ڕێکەوتنامەی ئیبراهیمی.

2-                       دژی ئیسلامی سیاسی دەوەستنەوە.

3-                       لە بەرەی دژی چین دەمێنەوە.

4-         دەکەونە خزمەتی بەرژەوەندی  و ستراتیژی ئەمەریکا لە سنوری (دەریای سور، ئۆقیانووسی هیندی).

شایانی باسە دوای گرتنە دەستی خوولی دووەمی دەسەڵات لە لایەن دۆنالد ترەمپ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، سۆماڵیلاند ئومێدی زۆری لەسەر ئەمەریکا هەڵچنی بوو دانی پێدا بنێت، ترەمپ لەو بارەیەوە گووتبووی (دیراسەی دەکەین).

 

·       ئایا هۆکار چییە ئەمەریکا تا ئێستا دانی نە ناوە بە هەرێمی سۆماڵیلاند؟

1-           ڕێزگرتن لە یاسا و پڕەنسیپەکانی یەکێتی ئەفریقا.

2-    ترسی ئەمەریکا لە لێکەوتەکانی لێکهەڵوەشانەوەی سۆماڵ کە هۆکار بێت بۆ تێکدانی ئاسایشی هاتوچۆی دەریاوانی لە کەنداوی عەدەن.

3-    بۆ رازیکردنی دۆستەکانی لە وڵاتانی تورکیا و سعودیە و یەکێتی ئەفەریقا کە دژی جیابوونەوەی سۆماڵیلاند وەستاونەتەوە.

 

هەڵوێستی ئیسرائیل لە بەرانبەر هەڕێمی سۆماڵیلاند:

 

سەرەتای ڕاگەیاندنی جیابوونەوەی سۆماڵیلاند لە وڵاتی سۆماڵ لە ساڵی ١٩٩١، ئیسرائیل دوودڵ بوو لە داننان بەو هەڕێمە جیابووەوە هۆکاری ئەو دوو دڵیەشی دەگەڕایەوە بۆ :

- ترسی ئیسرائیل لە کاردانەوەی وڵاتان کە هەنگاوی هاوشێوە (تعامل بلمثل) بنێن لە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین.

- ئیسرائیل گومانی لە هەڵوێستی ئەمەریکا هەبوو کە لە کاتی داننان بە هەرێمی سۆماڵیلاند پشتیوانی لێبکات.

 

 

لە ئێستا بۆچی ئیسرائیل ئەو هەنگاوەی نا؟

 


هۆکارە هەر سەرکیەکانی پشتی ئەو هەڵوێستەی ئیسرائیل کە لە رۆژی ٢٦ی دیسێمبەری ٢٠٢٥ دانینا بە هەرێمی سۆماڵیلاند بۆ لێکەوتەکانی شەڕی غەزە دەگەڕێتەوە ئەویش:

1-         خواستی ئیسرائیل بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی فەڵەستینی بۆ وڵاتی سێیەم، لەوبارەیەوە زانیاری ئەوە هەیە ئیسرائیل رێکەوتنی ژێربەژێری لەگەڵ بەرپرسانی سۆماڵیلاند کردبێ بۆ گواستنەوەی یەک ملیۆن فەڵەستینی دانیشتووی غەزە بۆ سۆماڵیلاند، شایانی باسە ئەم زانیاریە لە کەنالی ١٢ ئیسرائیلی دزەی پێکراوە.

2-         هۆکاری دووەم بۆ ململانێی حوسیەکان دەگەڕیتەوە لەگەڵ ئەمەریکا ولاتانی رۆژئاوا، لەو ململانێیەدا پێگەی جیۆسەربازی سۆماڵیلاند دەردەکەوێت، چونکە سۆماڵیلاند تەنیا ٤٠٠کیلۆمەتر لە لێوارەکانی یەمەن دوورە، رۆژئاوا دەتوانن بۆ پێگەی سەربازی و هەواڵگەری خۆیان سوودی لێ ببینن.

لەوبارەیەوە ڕاپۆرتێکی ناوەندی ستراتیژی ئیسرائیلی پێگەی جیوسەربازی سۆماڵیلاند وەک پێگەی ئازرباینجان لە بەرانبەر ئێران بۆ ئیسرائیل بەراورد کردووە.

 

3-         گرنگی تەنگەی بەربەرەی سۆماڵیلاند بۆ جموجۆڵی بازرگانی وڵاتی ئیسرائیل.

 



 

 

 

 


 



;