تیمێكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی نەجەف بە سەركەوتوویی نەشتەرگەرییەكی ئاڵۆزو ناوازەیان ئەنجامدا، زیاتر لە (100) بەردیان لە گورچیلە نەخۆشێك دەرهێنا ئامێری (PCNL) لە ڕێگەی برینێكی نەشتەرگەرییەوە كە لە یەك سەنتیمەتر زیاتر نەبوو.
تیمە پزیشكییەكە ڕایانگەیاندووە، نەشتەرگەرییەكە بە تەواوی سەركەوتوو بووەو هیچ ئاڵۆزیەكی ئەوتۆی نەبووە، تەكنیكە پێشكەوتووەكە بووە هۆی پارچە پارچەبوون و لابردنی وردی بەردەكان، كەمترین خوێنبەربوون و خێراكردنی چاكبوونەوە بە بەراورد بە ڕێكارە نەشتەرگەرییەكانی پێشووتر هەبووە.
پزیشكان ڕوونیان كردۆتەوە، نەخۆشەكە بەدەست كەڵەكەبوونی بەردی گەورەو ئاڵۆزەوە ناڵاندوویەتی لەناو گورچیلەكەیدا، پێویستی بە شارەزایی پزیشكی تایبەتمەندو كەرەستەی پێشكەوتوو هەبووە، ئەوان دووپاتیان كردەوە كە لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرەو دوای تەواوكردنی چاودێری بەدواداچوونی پێویست لە نەخۆشخانە دەردەچێت.
