Apora Logo

پاسێکی گەشتیاری وەرگەڕا و 14 کەس بونە قوربانی

پاسێکی گەشتیاری وەرگەڕا و 14 کەس بونە قوربانی

ئـاپـۆڕانیوز-بـەشی هەواڵ

2/1/2026

لەگوندی سەرتەکی سەر بە ناحیەی مەیدان، پاسێکی گەشتیاری وەرگەڕا و بەهۆیەوە 14 کەس برینداربون، ژمارەکیشیان برینەکانیان سەختە.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئـاپۆڕانیوز کەوتون، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی سەرتەک پاسێکی گەشتیاری وەرگەڕاو 14 کەس برینداربون و رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەربەندیخانکراون بۆ چارەسەر.


ئـاپۆڕانیوز زانیویەتی، چوار برینداری روداوەکە برینەکانیان سەختەو لەنەخۆشخانەی شەهید تۆفیق لە دەربەندیخانن و رەوانەی سلێمانی دەکرێن بۆ چارەسەر.


ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر کاروان سەلام، بەریوەبەری هاتوجۆی مەیدان بەهۆی زۆری رێژەی بەفربانرین لەو ناوچەیە، هۆشداری دابوو لە بەکارهینانی ئەو رێگایە.

;