Apora Logo

شەمخانی : ئاسایشی نیشتمانی هێڵی سوورە

شەمخانی : ئاسایشی نیشتمانی هێڵی سوورە

ئـاپـۆڕانیوز-بـەشی هەواڵ

2/1/2026

شەمخانی : ئاسایشی نیشتمانی هێڵی سوورە

ڕاوێژكاری سیاسی ڕێبەری ئێران دووپاتی كردەوە، كە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی هێڵی سوورەو بابەتێك نییە بۆ تویتكردنی بێباكانە.

(عەلی شەمخانی) راوێژكاری سیاسی ڕێبەری ئێران لە تویتێكدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس ڕایگەیاند، ئاسایشی نیشتمانیمان هێڵی سوورەو بابەتێك نییە بۆ تویتكردنی بێباكانە.

ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەر دەستێك بە بیانووی دەستێوەردان یان سەرگەرمی دەستی بەرەو ئاسایشی ئێران درێژ بكات، وەڵامێكی توندی لەگەڵدایەو بەر لەوەی بگاتە شوێنی مەبەست دەبڕدرێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە گەلەكەمان بە باشی ئاگاداری ئەزموونی ڕزگاركردنی ئەمریكایە لە عێراق و ئەفغانستانەوە تا غەززە.

لێدوانە خێراو بەپەلەكەی شەمخانی دوای تویتەكەی (دۆناڵد ترامپ) ی سەرۆكی ئەمریكا دێت كە ئەمڕۆ وەك لایەنگری بوون بۆ خۆپێشاندەرانی ئێران بڵاویكردبوویەوە.

;