بەپێی زانیارییە هەواڵییەکان، خۆپیشاندانەکانی ئێران لە ڕۆژی پێنجەمیشدا بەردەوامن و لە چەند ناوچەیەک دەستڕێژی گوللە لە خۆپیشاندەران کراوە.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان، خۆپیشاندەران کە دژی دابەزینی بەهای تمەن و کەمی خزمەتگوزاری ڕوویان لە کۆڵانەکان کردووە، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاڕۆچکەی ئەزنای پارێزگای لوڕستان و پێکدادانی توند ڕوویداوە.
باس لەوە دەکرێت کە سێ کەس کوژراون و 17دیکەش برینداربوون.
ماوەی پێنج ڕۆژە، لە سەرانسەری ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەل دژی دابەزینی بەهای تمەن و کەمی خزمەتگوزاریی و چەند داواکاری دیکە، دەستی بە خۆپیشاندان کردووە و لەلایەن ڕژێمەوە هێرشیان دەکرێتەوە سەر و بە دەستڕێژی گوللە و گازی فرمێسکڕێژ وەڵامیان دەدرێتەوە و دەستگیردەکرێن و بۆ شوێنی نادیار دەڕفێندرێن.
