Apora Logo

تورکیا ڕێگە نادات پەکەکە و لقەکانی، یەپەگە و هەسەدە درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن

تورکیا ڕێگە نادات پەکەکە و لقەکانی، یەپەگە و هەسەدە درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن

ئـاپـۆڕانیوز-بـەشی هەواڵ

1/1/2026

وەزیری بەرگریی تورکیا ئاشتی بەبێتیرۆر ناودەبات و دەڵێت پەکەکە و لقەکانیان کۆنترۆڵکردوە و ڕێگەش بە خۆسەپاندنی هەسەدە نادەن.


یەشار گوللەر وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند: 2025 ساڵی وەچەرخانبووە بۆ تورکیا و ئەنجامی پرسی دژەتیرۆر و تورکیای بێتیرۆر و خەباتی چەند ساڵەیان چنیوەتەوە، هەرچەندە باجی قورسیان داوە بەڵام دەستکەوتی باشیان هەبووە، کار و چالاکیی گروپەنەیارەکانیان بەرتەسککردوەتەوە و لەڕووی لۆجستی و پەناگە و سەرچاوەمرۆییەکانەوە لاوازکراون.



وتیشی، تورکیا ڕێگە نادات پەکەکە و لقەکانی، یەپەگە و هەسەدە درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن خۆیان بسەپێنن لە ناوچەکەدا.


وەزیری بەرگری توركیا لەبەشێكی تری قسەكاندا وتی: دەبێت ڕێكخراوی هەسەدە بەڵێنەكانی لەبارەی پابەندبوون بە ڕێککەوتننامەی 10ی ئازار بەپەلە و تەواوی جێبەجێبكات، "هەڵوێستی وڵاتەکەمان لەم بارەیەوە ڕوون و بێ‌ تەمومژە، دووپاتی دەکەمەوە کە ڕێگە نادەین هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی بەتایبەتی "پەکەکە/یەپەگە/هەسەدە، بەردەوام بێت لە چالاکییەکانی لە ناوچەکەدا یان ئەمری واقیع بسەپێنێت". 


لەبارەی پڕۆسەی ڕێککەوتنەکەش وتی بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی تورکیا و بە گفتوگۆی نزیک لەگەڵ دەسەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت، کە بە ژیرانە بەڕێوەدەبرێن و ئامانجی کۆتایشیان نەهێشتنی "تیرۆر"ە

;