Apora Logo

تەقینەوەیەک لە سویسرا ڕوویدا چەندین قوربانی لێکەوتەوە

تەقینەوەیەک لە سویسرا ڕوویدا چەندین قوربانی لێکەوتەوە

ئـاپـۆڕانیوز-بـەشی هەواڵ

1/1/2026

لە ئاکامی تەقینەوەیەکدا لە ناوەندێکی خلیسکێنەی سەر بەفر لە سویسرا، ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی دەزگای ڕاگەیاندنی فەڕمی سویسرا (SRF)، پۆلیس ڕایگەیاندووە، ڕووداوەکە لە یانەیەکی شەوانە لە ناوەندی خلیسکێنەی سەر بەفر (کرانس-مۆنتانا) لە باشووری ئەو وڵاتە ڕوویداوە، کە ئاهەنگی سەری ساڵی تیادا سازکراوە.

پۆلیسی ئەو ڵاتە بڵاویکردەوە، بڵاویکردەوە دوای یەک یان چەند تەقینەوەیەک، ئاگر لە یانەیەکی شەوانە لە ناوەندەکە کەوتووەتەوە و، ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون.

تیمەکانی فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و، هێلیکۆپتەر و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن بۆ شوێنی ڕووداوەکە ڕەوانە کراون.

;