Apora Logo

كەشناسی: باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت

كەشناسی: باران و بەفر بارین بەردەوام دەبێت

ئـاپـۆڕانیوز-بـەشی هەواڵ

1/1/2026

بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ئەمڕۆش یەكی كانونی دووەمی 2026 باران و بەفر بارین بەردەوام دێت و شەوی هەینی شەپۆلەكە كۆتایی دێت.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت ( ناوچە سنوریەکان - مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر).


ئاماژەشیكرد، پێشبینی بارینی بەفر و کرێوە دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەورو بەری و ئیدارەی زاخۆ و لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت .



بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی

دهۆک : 5 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 9 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 8 پلەی سیلیزی

;