Apora Logo

کەشناسی هەرێم: شەپۆڵێکی بەفربارین ڕوو لەناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكات

کەشناسی هەرێم: شەپۆڵێکی بەفربارین ڕوو لەناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكات

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

31/12/2025

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، کەشی ئەمڕۆ ساردو نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفربارین رو لە بەشێک لەناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەكات، كە تاكو سبەی كاریگەرییەكەی بەردەوام دەبێت. هەروەها لە سبەی پێنجشەممەوە پلەكانی گەرمان كەمێك بەرزدەبنەوە.



ڕۆژی جوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، کەشی ئەمڕۆ ساردو نیمچە هەور دەبێت، پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و لە دوای نیوەڕۆ شەپۆڵێکی بەفربارین رو لە بەشێک لە ناوچانەی سنوری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، مێرگەسور، ئامێدی، سنوری ئیدارەی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر دەکات.


ئاماژەی بەوەشكردوە، لە کاتی زیادبونی کاریگەری شەپۆڵەکە ئەگەری نمە بارانیش دەبێت بە تێکەڵی لەسەر ناوچەی جیا جیا. هەروەها خێراى با مام ناوەند لەنێوان (10 – 25 ) کم/ک دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.


لەبارەی سبەى پێنجشەممەوە كەشناسی دەڵێت، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بەفربارین بەردەوام دەبێت لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک، ئیدارەی زاخۆ، مێرگەسور، ئامێدی، سنوری ئیدارەی سۆران، بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر.


دەشڵێت، "نمەباران و بارانی مامناوەند لە هەندێ کات و شوێن لەو زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت لە کاتەکانی شەودا هەندێ جار باران بە شێوەی کرێوە دەبارێت. هەروەها سبەی پلەکانی گەرما بە گشتی بەرزتر دەبێت بە (2 – 4) پلە بەڵام لە ناوچە شاخاویەکان و پارێزگای دهۆک نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.



بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 6 پلەی سیلیزی

دهۆک : 4 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 10 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 13 پلەی سیلیزی

;