وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایگەیاند پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی بۆ مانگی کانونی یەکەم/12 کۆتاییهات.
وەزارەتی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی ڕێکارەکانی دابینکردنی بودجەی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی (کانونی یەکەم/12)ی2025 ته‌واوكردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بانگەوازی خۆی بۆ سەرجەم یەکەکانی خەرجکردن لە وەزارەت و فه‌رمانگه‌كانی دیكه دووباره ده‌كاته‌وه کە تا ئێستا ڕێکارەکانی پارەدانیان تەواو نەکردوە، سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن.
عێراق به کۆمەڵێک قه‌یرانی كه‌ڵه‌كه‌بوه‌وه ده‌چێته ساڵی 2026، دیارترینیان دواکەوتنی موچەی نزیکەی هه‌شت ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشین، ئەمەش لە ئەنجامی دابەزینی نرخی نەوت، پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ و گەڕانەوەی مشتومڕێکی گەرم لەسەر گۆڕینی پارێزگای بەسرە بۆ هه‌رێمێك کە دەوڵەمەندە بە نەوت، لە دیمەنێکدا کە گوزارشت لە قوڵایی ناهاوسەنگی سیاسی و دارایی وڵاتەکە دەکات.
