لە ماوەی ساڵی 2025دا نرخی نەوت بە ڕێژەی زیاتر لە 10% دابەزی، بەجۆرێک نەوتی خاوی برێنت لە ڕێڕەوی خۆیدایە بۆ درێژترین ڕێژەی لەدەستدانی ساڵانەی تا ئێستا، لە ساڵێکدا سەرەڕای پەرەسەندنی شەڕەکان و گرژییە جیۆپۆلەتیکییەکان و سەپاندنی باج و سزا بەسەر بەرهەمهێنەرانی گەورەدا، ڕێژەی زۆری دابینکردنی نەوت زاڵ بوو.
لە ساڵی 2025دا، نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی نزیکەی 10% دابەزی، ئەمەش گەورەترین دابەزینی ساڵانەیە لە ساڵی 2018ەوە.
ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 61 دۆلار و 27 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەبەرامبەردا نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمەریکا گەیشتە 57 دۆلار و 88 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک کە 5 سەنت دابەزیوە و بەرەو زیانی ساڵانەی نزیکەی 15% دەڕوات.
بازاڕەکانی نەوت سەرەتایەکی بەهێزی بۆ ساڵی 2025 بەخۆیەوە بینی لەدوای سەپاندنی سزای توندی ئەمریکا بەسەر ڕووسیادا، ئەمەش بووە هۆی پەکخستنی دابینکردنی بۆ کڕیارە گەورەکانی وەک چین و هیندستان هەروەها شەڕی ئۆکرانیا و هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانی وزەی ڕووسیا و پەککەوتنی هەناردەکردنی نەوتی کازاخستان بەشداربوون لە پاڵپشتیکردنی کاتیی نرخەکان.
هەروەها ململانێ و شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە 12 ڕۆژەی خایاند، بووە هۆی بەرزبوونەوەی نیگەرانییەکان سەبارەت بە کەشتیوانی لە گەرووی هورمز کە یەکێکە لە خاڵە گرنگەکانی خنکاندنی نەوت لە جیهاندا و لە ئەنجامدا نرخەکان بۆ ماوەیەکی کاتی بەرزبوونەوە.
بەڵام سەرەڕای پەرەسەندنی گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان، لەوانەش ناکۆکی نێوان سعودیە و ئیمارات لەسەر یەمەن، گەمارۆدانی هەناردەکردنی نەوتی ڤەنزوێلا و هەڕەشەکانی لێدانی نوێ بۆ سەر ئێران، بەڵام ئەم هۆکارانە نەبوونەتە ڕێگر لە دابەزینی نرخەکان.
دوایین دابەزینی هاوپەیمانی ئۆپێک+ لە ماوەی ئەمساڵدا زیادبوونی بەرهەمهێنانی خێراتر کرد، هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی نیگەرانییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی باجەکانی ئەمریکا لەسەر گەشەی ئابووری جیهانی و ئاستی خواست لەسەر سووتەمەنی.
هاوپەیمانی ئۆپێک+ بڕیاریدابوو بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2026 زیادکردنی بەرهەمهێنان ڕابگرێت، دوای ئەوەی لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە ڕۆژانە نزیکەی 2.9 ملیۆن بەرمیل بۆ بازاڕەکان پەمپ دەکات و بڕیارە کۆبوونەوەی داهاتووی لە 4ی 1 ئەنجامبدرێت.
