فەرهاد ئەمین ئەترووشی كاندیدی پارتی بە جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.
گەڕی سێیەمی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی هات.
فەرهاد ئەمین ئەترووشی كاندیدی پارتی، زۆرینەی رەهای دەنگەكانی بەدەستهێنا و بە 178 دەنگ وەك جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرا.
كۆی گشتی ژمارەی دەنگدەران 294 دەنگ بوو، رێبوار كەریم تەنیا 104 دەنگی ئەندامانی بەدەستهێنابوو، هەروەها 12 دەنگی پووچەلیش هەبوون.
ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ دووشەممە سەرۆك و جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەڵبژێردرابوون، هەیبەت حەلبووسی بە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و عەدنان فەیحان بە جێگری یەكەمی هەڵبژێردرابوون.
