Apora Logo

یونسێف:ساڵی 2025بۆ منداڵان خراپترین ساڵ بوو

یونسێف:ساڵی 2025بۆ منداڵان خراپترین ساڵ بوو

ئاپۆڕانیوز: بەشی هەواڵ

30/12/2025

یونسێف ڕایگەیاند، برسێتی و شەڕ و نەخۆشیی و قەیرانەکان لە ماوەی ساڵی 2025دا ژیانی ملیۆنان منداڵیان خستووەتە مەترسییەوە، ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو منداڵانەی لە نێو بارودۆخی جەنگ و شەڕدابوون، بەدەست خەمۆکی و تێکچوونی خەو و دواکەوتنی گەشەکردنیانەوە دەناڵێنن.


ڕێکخراوی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونسێف)، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی منداڵان، لە ساڵی 2025دا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، منداڵانی ناوچەكانی شه‌ڕ وەک، ئۆکرانیا و سوودان ڕۆژانە ڕووبەڕووی مەترسی مردن دەبنەوە.


کریستیان شنایدەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یونسێف لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند، منداڵانی ناوچە جەنگییەکان زۆر دوورن لەوەی بتوانن وەکوو منداڵێکی ئاسایی و شایستە بژین.


وتیشی: ترس شەو و ڕۆژی ژیانیانی داگیرکردووە، هەروەها خوێندنگە و گۆڕەپانەکانی یاری لە ئۆکرانیا بەخراپی تۆپباران دەکرێن.

نەتەوە یەکگرتوەکان بەرزترین ئاستی پێشێلکاری قورسی مافەکانی منداڵان و هێرشکردنە سەر کرێکارانی تۆمارکردووە، کە لە ساڵی 2024دا 41 هەزار و 370 پێشێلکاری جددی بەڵگەیی تۆمارکراوە، کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 25٪ زیادی کردووە، هەروەها جەختی کردەوە، ساڵی 2025 بۆ منداڵان خراپترین ساڵ بوو

;