Apora Logo

بنیامین ناتانیاهۆ: پێکهاتە و کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین

بنیامین ناتانیاهۆ: پێکهاتە و کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

30/12/2025

بنیامین ناتانیاهۆ دەڵێت پێکهاتە و کەمینەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزن و ناشیانەوێت تیرۆرست لەسەر سنورەکانیان بێت. 

بنیامین ناتانیاهۆ سەرکۆوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی سەردانیکردنی ئەمەریکا و دیداری لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: ئیسرائیل دەیەوێت ئاساییشی کەمینە و پیکهاتەک جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت، لەنێویاندا دورزییەکانی سوریا و کریستییانەکان و ئەوانی دیکەش. 

بنیامین ناتانیاهۆ وتیشی، بەرژەوندی ئیسرائیل لەوەدایە سوریا ئارام بێت و ئیسرائیل دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی کە هیچ مەترسییەک لەسەر سنورەکانی نییە و نایەوێت هیچ تیرۆرستێک لە وڵاتەکە بوونی هەبێت، چونکە سوریا هاوسنوری ئیسرائیلە و هەر کاریگەریی و هەڕەشەیەک ڕاستەوخۆ بۆ ئیسرائیلە و تەلئەبیبیش نایەوێت هێرش بکرێتە سەری.



;