ئەمڕۆ سێشەممە، رێباز حەملان، کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی پرسی هەڵبژاردنی جێگری سەرۆکی دووەمی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: بۆ هەموو خەڵک ڕوونبووەوە ئەو حیزبە بچووکانەی کە بەپارەی هەندێ لایەنی بەغدا و بەپشتیوانی لایەنی تری هەرێم دروستکراون، وەک بوکەڵە بەدەست ئەم لایەن و ئەولایەن بەکار دەهێنرێن ئامانجەکەی دیاربوو، بۆ سەپاندنی سیستمی مەرکەزیەت و لاوازکردنی هەرێمی کوردستان بە لێدان لە کاندیدەکانی پارتی بۆ پۆستە باڵاکانی عێراق.
رێباز حەملان نووسیویەتی: “هەموو لایەنەکانی عێراق و وڵاتانی جیرانیش دەزانن تەنها و تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بەرگری لە مافە دەستورییەکانی هەرێم و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مافەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەکات، شاندی پارتی بەفەرمی مەرجەکانی خۆی بە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی وتووه كه دەبێت مافە دەستورییەکانی هەرێم بچەسپێنرێت و جێ بەجێ بکرێت”.
هەروەها دەڵێت: “ئەوەی شەوی ڕابردوو لە پەرلەمانی عێراق ڕوویدا گەلە کۆمەکێی هەندێ لایەنی کوردە کە دەستەمۆی هەندێ لایەنی عێراقین بۆ دژایەتیکردنی پارتی کە یەکسانە بە دژایەتی کردنی گەلی کوردستان و هەرێمی کوردستان”
ڕێباز حەملان ڕاشیگەیاند: “مێژوو سەلماندویەتی ماڵباتی بارزانی و پارتی خوای گەورەو میللەت و چیاکانی کوردستانی لە پشتە ئیرادەی پارتی ئیرادەی میللەتێکی زوڵم لێکراوە بە هیچ زاڵمێک نەشکێنراوەو ناشکێنرێت … چاوەرێ بن
