ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاكسیۆنی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان پێی وایە یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار زۆر ئاڵۆز دەبێت.
عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی رەشید رایگەیاند، "میكانزمی دەنگدان لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار زۆر ئاڵۆزە و دەبێت دوو لەسەر سێی بەشی دەنگی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت و دوو خولی تیایە و دەبێت نزیكەی 217 دەنگ بەدەستبهێنێت، ئەمەش ژمارەیەكی گەورەیە و بەئاسانی نایەتەدی".
ئاشكراشی كرد، "دابەشبوونێكی روون و ئاشكرا هەیە و سەرەڕای یەكێتی و پارتی چەند لایەنێكی دیكەی تریش بەنیازن كاندیدیان هەبێت بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، ئەمەش دەبێتە هۆی پرشوبڵاوبوونەوەی دەنگەكان، لەكاتێكدا تۆ پێویستیت بە 217 دەنگە و پڕۆسەكە زۆر ئاڵۆز دەبێت
