Apora Logo

ئەمڕۆ گەڕی سێهەمی دەنگدان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ گەڕی سێهەمی دەنگدان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

30/12/2025

سەرۆك و جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق هەڵبژێردران و پۆستی جێگری دووەمیش دوای دوو خولی دەنگدان یەكلایی نەكرایەوە.

لە یەكەم كۆبوونەوەی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا كە 306 پەرلەمانتار ئامادەبوون، هەیبەت حەلبوسی كاندیدی حزبی تەقەدوم بە بەدەستهێنانی 208 دەنگ وەك سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و عەدنان فەیحان كاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكانیش بە بەدەستهێنانی 177 دەنگ بە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنەكە هەڵبژێردران.

دواتر رێبوار كەریم كاندیدی رەوتی هەڵوێست و شاخەوان عەبدوڵا كاندیدی پارتی خۆیان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كاندید كرد و دوای دوو خولی دەنگدان، ئەو پۆستە یەكلایی نەكرایەوە و بڕیارە ئەمڕۆ لە خولی سێیەمی دەنگداندا یەكلابكرێتەوە

;