رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران داوا لە هاوڵاتیان دەکاتبە هیچ شێوەیەک هاتووچۆ بە شەقام و رێگاکانەدا نەکەن.
ئاماژەی بەوەکردووە، "تەواوی رێگاکانی ئیدارەی سۆران ئاستەنگیان بۆ دروستبووە بەتایبەتیش لە بێخاڵ و لۆفەکانی سەری بەرد لەناو بازاڕەکانیش کێشەی هاتووچۆ دروستبووە".
دەشڵێت، بەردەوام هاوڵاتیان پەیوەندیان پێوەدەکەن کە بەفریایانەوە بچن، وتیشی، "ئێمە ئەو ئیمکانیاتەمان نییە فریای ئەو هەموو خەڵکە بکەوین، بۆیە باشترە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە".
هۆشداری ئەوەشی داوە کە پلەکان گەرما لە رۆژدا زۆر دابەزیون و بە شەویش زیاتر دادەبەزن.
