كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شەپۆلێکی دیكه‌ی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی سەرەتا لەناوچە سنوریەکانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و پاشان سه‌نته‌ری شاره‌كانی سلێمانی و دهۆك ده‌گرێته‌وه، سبه‌ینێش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکان، پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شەپۆلێکی دیكه‌ی بەفربارین هەرێم دەگرێتەوە سەرەتا لەناوچە سنوریەکانی رۆژئاوای پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوایینیوەڕۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و پله‌كانی گه‌رماش داده‌به‌زێت، سبه‌ینێش بەفر لەناوچە شاخاویە سنوریەکانی رۆژهەڵات ده‌بارێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لە زۆربەی ناوچە شاخاوویەکان و هەروەها سەنتەری پارێزگانی دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و دەوروبەری سەنتەری پارێزگاکانی (هەولێر و کەرکوکێش) دەگرێتەوە لەگەڵ نمەباران لەناوچە نزمەکانی هەرێم, پاشان بۆ کاتەکانی شەو کاریگەری لاواز دەبێت ناوچە شاخاویەکان نەبێ دابارینی کڕێوە بەردەوامی دەبێت.
په‌یوه‌ست به بڕی دابارین بۆ ناوچە شاخاووە بەرزەکان، كه‌شناسی ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو، پێشبینی ده‌كرێت له نێوان 15 بۆ 30 سانتیمه‌تر بێت له ناوچه شاخاویەکان و له‌ناوچه نیمچه شاخاویەکان له نێوان 5 بۆ 15 سانتیمه‌تر ده‌بێت.
رونیشیكراوه‌ته‌وه، خێرایی با مامناوەند ده‌بێت و له نێوان 10 بۆ 25 كیلۆمه‌تر له كاتژمێر ده‌بێت و لەزۆربەی کاتەکان بە چالاکی دەمینێتەوە لەهەندێك کات زیاد دەبێت بۆ سەروی 35 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا بۆ كاته‌كانی نیوەڕۆ.
له‌باره‌ی پله‌مانی گه‌رما، كه‌شناسی ده‌ڵێت، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە بە (5- 8) پلە بە جۆرێک لەزۆربەی ناوچەکان لە سفری سلییزی نزیک دەبنەوە و ناوچە شاخاوییەکان لەژێر سفر دەبن.
به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەکان زیاتر لەناوچە سنوریەکانی رۆژهەڵات پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کەش سەقامگیر دەبێتەوە.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا بۆ باکوری خۆرهەڵات دەگۆرێت و پلەکانی گەرما بەگشتی بەنزمی دەمینێتەوه و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ تەنها ناوچە نزمەکان نەبێت کەمێک بەرزدەبنەوە بە ( 1-2 )پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی : سفر پلەی سیلیزی
دهۆک : 1- پلەی سیلیزی
زاخۆ : 2- پلەی سیلیزی
کەرکوک : 6 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 2پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 1- پلەی سیلیزی
ئامێدی: 4- پلەی سیلیزی
گەرمیان : 7 پلەی سیلیزی
