ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت لە سەرەتای بازرگانی ئاسیادا بەرزبووەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەبەرهێنەران چاوەڕوانی هەواڵێک بوون لەسەر پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر دابینکردنی هەبێت.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەرمیلێک نەوتی خاوی
برێنت بەڕێژەی 57 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 61.37 سەنت. هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکاش بەڕێژەی 54 سەنت بەرزبووەتەوە گەیشتووەتە 57.42 دۆلار.
یانگ ئان، شرۆڤەکاری کۆمپانیای هایتۆنگ فیوچەرز دەڵێت: "بەردەوامی گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان هۆکاری سەرەکی گرانبوونی نرخەکانە، چونکە ڕووسیا و ئۆکرانیا لە کۆتایی هەفتەدا بەردەوام بوون لە کردنە ئامانجی ژێرخانی وزەی یەکتر".
یانگ وتیشی؛ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لەم دواییانەدا گرژی بەخۆیەوە بینیوە، سعودیە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن دەستپێکردووە و ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە لە 'جەنگی تەواوەتی'دایە لەگەڵ ئەمریکا، ئەوروپا و ئیسرائیل.
هاوکات بازاڕەکانی جیهان چاوەڕوانی هەنگاوەکانی ئەمریکان لە دژی ناردنی نەوتی ڤەنزوێلا و ئەگەری هێرشی سەربازیی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە نەیجیریا کە ڕۆژانە نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت.
