Apora Logo

حەوت پۆلیسی تورکیا لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار برینداربوون

حەوت پۆلیسی تورکیا لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار برینداربوون

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

29/12/2025

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی شەڕ و پێکدادان ژمارەیەک ئەفسەری پۆلیس برینداربوون کە

گوماندەکرێت ئەو چەکدارانە سەر بە داعش بن.


کەناڵی فەرمی TRT Haber بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممەلە ناوچەی یالۆڤا لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا ، لە ئەنجامی پێکدادانێکدا لەگەڵ ژمارەیەک چەکدار کە گومان دەکرێت سەر بە داعش بن، حەوت ئەفسەری پۆلیسی تورکیا برینداربوون.


ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە پۆلیسی شاری یالۆڤا ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردووە و خانوویەکی کردووەتە ئامانج کە پێدەچێت لەلایەن ئەندامانی ڕێکخراوەکەوە لە نزیک شارۆچکەکە داگیرکرابێت.


لە ڕاپۆرتەکاندا وردەکاری لەبارەی سەختی برینەکانی ئەفسەرانی پۆلیسی تورکیا لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا نەخراوەتەڕوو.


هەروەها لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بە هیچ زانیارییەکی دیکە نەکراوە سەبارەت بە ژمارەی چەکدارەکان و برینداربوون، کوژراو، یان دەستگیرکردن.

;