نرخی کانزا بەنرخەکان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی پێشتر زیو 80 دۆلاری بۆ هەر ئۆنسەیەک تێپەڕاند، زێڕیش ئاستێکی نوێی پێوانەیی تۆماکرد و گەیشتە 4550 دۆلار، قازانجەکانی لە دەستدا و ئێستا ئۆنسەیەکەی بە نزیکەی 4515 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 4512.74 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، نرخی یەک ئۆنسە زیویش بە ڕێژەی 1.3% دابەزی و گەیشتە 78.12 سەنت، دوای ئەوەی لە سەرەتای دانیشتنەکەدا بەرزترین ئاستی لە مێژوودا تۆمارکرد کە 83.62 سەنت بوو.
دابەزینی کانزا بەنرخەکان هاوکات بوو لەگەڵ کەمبوونەوەی تاڕادەیەک نیگەرانییە جیۆپۆلەتیکیەکان، ئەمەش دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
سەرەڕای دابەزینی ئێستا، نرخی زیو لە سەرەتای ئەمساڵەوە بە ڕێژەی نزیکەی 181% بەرزبووەتەوە، کە لە زێڕ باشتر بووە، کە پشتگیری دەکرێت بەهۆی سنووردارکردنی دابینکردن و خواستی بەهێزی پیشەسازی و وەبەرهێنان.
هەروەها زێڕ لە ماوەی ساڵی 2025دا نزیکەی %72 بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی یەک لە دوای یەک.
لە کانزاکانی تریشدا پلاتینۆم بەڕێژەی 0.4% دابەزی و گەیشتە 2441.20 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی تۆمارکرد کە 2,478.50 دۆلار بوو، هاوکات پالادیۆم بەڕێژەی 8% دابەزی و گەیشتە 1771.99 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
