Apora Logo

ترەمپ رێگە لە هاندەرانی 15 وڵات دەگرێت لە یارییەكانی مۆندیال سەردانی ئەمریكا بكەن

ترەمپ رێگە لە هاندەرانی 15 وڵات دەگرێت لە یارییەكانی مۆندیال سەردانی ئەمریكا بكەن

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا تا ئێستا بڕیاری رێگریكردن لە هاندەرانی 4 وڵات دەركردووە لە یارییەكانی مۆندیالی 2026 سەردانی وڵاتەكەیان بكەن، رەنگە ئەم رێگەگرتنە بۆ 15 وڵات بەرز بكرێتەوە.

28/12/2025
  • بڕیارە یارییەكانی مۆندیالی 2026 لە یاریگەكانی ئەمریكا و كەندا و مەكسیك لە رێكەوتی 11ی حوزەیران تا 19 تەمووزی ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
  • مۆندیالی 2026 بۆ یەكەمجار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەدەچێت، تا ئێستا ناوی 42 هەڵبژاردە یەكلایی بووەتەوە، 6 هەڵبژاردەكەی دیكە بەشێوەی پاشكۆی ئەوروپا و جیهان سەردەكەون كە لەنێویاندا هەڵبژاردەی عێراق هەیە و یارییەكان لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو بەڕێوەدەچن.
  • رۆژنامەی (ئیندیپێندت)ی ئینگلیزی بڵاوی كردۆتەوە: كۆشكی سپی ئەمریكا لە نوێترین بڕیاریدا رێگەی لە هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و كۆتدیڤوار گرت بێنە وڵاتەكەیان، پێشتریش بڕیاری رێگەگرتنی لە هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و هاییتی دەركردبوو.
  • رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە چاوەڕوان دەكرێت رێگرییەكانی ئەمریكا بۆ هاندەرانی 15 هەڵبژاردەی جیهان درێژ بكرێتەوە.
  • ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هۆكاری ئەم رێگرییانەی بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ترسی نەگەڕانەوەی هاندەرانی ئەو وڵاتانە گەڕاندۆتەوە.





;