Apora Logo

بارانبارین و هەورەبروسکە لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوام دەبێت

بارانبارین و هەورەبروسکە لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوام دەبێت

ئـاپـۆڕانیوز-بـەشی هەواڵ

28/12/2025

خەڵات سدیق، شارەزای کەشناسی، ڕایگەیاند کە شەپۆلی بارانبارین و هەورەبروسکە لە سەرجەم ناوچەکان بەردەوام دەبێت و مەترسیی دروستبوونی لافاو لە ناوچە نزمەکان و دۆڵ و چەمەکاندا هەیە. 

ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٥) شەپۆلەکە لە زۆربەی ناوچەکان کۆتایی دێت و بۆ شەو تەنها لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری باران دەمێنێتەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی هێمای بۆ ئەوەش کرد، کە لە دوای نیوەڕۆی سبەی دووشەممەوە شەپۆلێکی تری سەرتاسەری ڕوو لە ناوچەکە دەکات. 

بەپێی پێشبینییەکان، ئەم شەپۆلە بەفربارینی لەگەڵ دەبێت، بە شێوەیەک لە باکووری کوردستان لە بەرزی ٥٠٠ مەتر و لە هەرێمی کوردستانیش لە بەرزی ٨٠٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە، زەوی سپیپۆش دەکات.

;