Apora Logo

سەردانی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق تەنها دەنگۆیە

سەردانی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق تەنها دەنگۆیە

"ئەوەی لەهەندێک میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی سەردانی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق بڵاوکراوەتەوە، تەنها دەنگۆیە".

27/12/2025

فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) لەڕونکردنەوەیەکی بەپەلەدا ئاماژەی بەوەکرد، "ئەوەی لەهەندێک میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربارەی سەردانی ئەمڕۆی مەزڵوم عەبدی بۆ دیمەشق بڵاوکراوەتەوە، تەنها دەنگۆیە".

وتوشیه‌تى، "هەر جۆرە پەیوەندیی، جوڵەیەکی سیاسی یان سەربازیی فەرمی، تەنها لەڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی هەسەدەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە".

ئەم ڕەتکردنەوەیە دوای ئەوەدێت، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك میدیاى عه‌ره‌بى‌و هه‌رێمى كوردستان ڕایانگه‌یاند، "وه‌فدێكى باڵای هەسەدە بەسەرۆکایەتی مەزڵوم عەبدی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسە سیاسی‌و ئەمنییەکان گەیشتونەتە دیمەشق".

 فه‌رهاد شامى ئه‌وه‌شى وتوه‌، "وه‌كو هەسەدە داوا لەمیدیاکان ده‌كه‌ین تەنها پشت بەسەرچاوە فەرمییەکان ببەستن بۆ گواستنەوەی هەواڵە هەستیارەکان".


;