Apora Logo

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم کۆبونەوە و بافڵ تاڵەبانیش بەشدارە

چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی عەمار حەکیم کۆبونەوە و بافڵ تاڵەبانیش بەشدارە

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەممار حەکیم دەستیپێکرد بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران

27/12/2025


سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕۆژی شەممە (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥) ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە عەممار حەکیم دەستیپێکرد بۆ گفتوگۆکردن و بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیران، ئەمە جگە لە پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان.


ئەو سەرچاوەیە بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاندووە، “ئامانجی کۆبوونەوەکە گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، جگە لە بڕیاردان لەسەر ناوی کاندید بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان”، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕدا دێت کە لە گۆڕەپانی سیاسیدا لە چوارچێوەی تەواوکردنی مەرجە دەستوورییەکاندا ئەنجامدەدرێت.


گۆڕەپانی سیاسی شایەتی چالاکی چڕوپڕی نێوان هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە کوردییەکانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، هاوکات ناکۆکی بەردەوام لەسەر دابەشکردنی پۆستە سیادیەکانن، لەکاتێکدا فشارەکان زیاتر دەبن بۆ خێراترکردنی پێکهێنانی حکومەت و تەواوکردنی مەرجە دەستوورییەکان.


ڕەحیم ئەلعەبودی، ئەندامی ڕەوتی حیکمەت، ڕۆژی شەممە (٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥) وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی پێشبینیکراوی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرا کرد،بوو کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ماڵی سەرۆکی بزووتنەوەکە، عەمار حەکیم، بەڕێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی پرسە سیاسییە هەستیارەکانی پەیوەست بە پۆستە باڵاکانی وڵاتەکە

ئەلعەبودی ڕاگەیاندووە، “ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ماڵی عەمار حەکیم ئەنجام دەدەن، بە ئامانجی یەکلاکردنەوەی کاندیدی چوارچێوەکە بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان”، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە کۆبوونەوەکە باس لە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانیش دەکات، بەو پێیەی هێشتا کێبڕکێیەکە سنووردارە بە محەمەد شیع ئەلسودانی، نووری مالیکی و حەیدەر عەبادی.


ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانپەروەری کوردستان، وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە کوردییەکان لە بڕیاردان لەسەر کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار، جگە لە کاندیدەکەیان بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان”.


;