Apora Logo

تایلەند و کەمبۆدیا لەسەر ئاگربەستی نێوانیان رێككەوتن

تایلەند و کەمبۆدیا لەسەر ئاگربەستی نێوانیان رێككەوتن

ئاپۆرا نیوز- بەشی هەواڵ

27/12/2025

دوای سێ ڕۆژ لە گفتوگۆی چڕوپڕ، ڕۆژی شەممە تایلەند و کەمبۆدیا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ، ئەمەش هەنگاوێکە کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە چەند هەفتەیەک لە پێکدادانی توندوتیژی سنووری نێوان هەردوو وڵات.


بەیاننامەیەکی هاوبەش کە لەلایەن کۆمیسیۆنی گشتی سنووری نێوان هەردوولا بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێکی دەستبەجێ کە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆوە بەکاتی ناوخۆ لە 27ی کانوونی دووەمی 2025ەوە کاری پێدەکرێت.


لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە کە ئاگربەستەکە هەموو جۆرە چەکێک دەگرێتەوە و ئامانجی مەدەنی و سەربازی هەردوولا قەدەغە دەکات و لە هەموو ناوچەکان و بەدرێژایی هێڵی سنووریش جێبەجێ دەکرێت.


بانکۆک و پنۆم پێن ڕۆژی چوارشەممە دەستیان بە دانوستانەکان کرد کە بڕیار بوو چوار ڕۆژ بخایەنێت و ئامانج لێی کۆتایی هێنان بە تێکهەڵچوونە سنوورییەکان بوو، بە گوتەی دەسەڵاتدارانی کەمبۆدیا.


کۆبوونەوەکان لە دەروازەیەکی سنووری پارێزگای چانتابوری تایلەند بەڕێوەچوون، سەرەڕای داواکاری کەمبۆدیا کە لە شوێنێکی بێلایەن بەڕێوەبچێت، داواکارییەک لەلایەن حکومەتی تایلەندەوە ڕەتکرایەوە.


لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆکوەزیرانی کەمبۆدیا، هون مانێت ڕایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجامداوە ، لەو ماوەیەدا گفتوگۆیان کردووە "رێگاکانی دەستەبەرکردنی ئاگربەست بەدرێژایی سنووری نێوان هەردوو وڵات".


هۆکاری ناکۆکیەكان چین؟


کێشەی سنووری نێوان تایلەند و کەمبۆدیا ڕەگ و ڕیشەی لە ناکۆکی لەسەر سەروەری لەو ناوچانەدا هەیە کە پەرستگای مێژوویی تێدایە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیمپراتۆریەتی خمير بەدرێژایی سنوورێک کە درێژییەکەی نزیکەی ٨٠٠ کیلۆمەترە.


ئەم ڕێککەوتنە نوێیە دوای ئەوە دێت کە ئاگربەستێکی پێشووتر کە لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا لە کوالالامپور بە سەرپەرشتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا واژۆکرابوو ، پێش ئەوەی بانکۆک ڕاگرتنی ئەو ئاگربەستە دوای تەقینەوەی مینی چێندراو کە بووە هۆی برینداربوونی چەند سەربازەکەی، لەرزۆک بوو.

;