Apora Logo

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفریش لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت و بەفریش لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

ئاپۆرا نیوز- بەشی هەواڵ

27/12/2025

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لەوچە شاخاوییەکان، هاوکات لەناوچە نیمچە بەرزەکان کڕێوە دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان بەگشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت، لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان بەفر بارین بەردەوامی هەیە، پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵەی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت.


باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ پێنج پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.


دەشڵێت، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، بارانی مامناوەند لە هەموو ناوچەکاندا دەبارێت لە هەندێ کات و شوێن رێژەی دابارین زیاد دەکات بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، بەفر بارین بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاویە بەرزەکان.


پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت، هەروەها لە کاتی باران باریندا خێرای با چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بە تایبەت لە ناوچەکانی گەرمیان و سلێمانی، لە کاتی ئێوارەدا باران بارین بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لە هەندێ شوێن دەبێت.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 7 پلەی سیلیزی

دهۆک: 9 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 11 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 8 پلەی سیلیزی

سۆران: 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 12 پلەی سیلیزی

;