Apora Logo

ترەمپ هەڵوێستی ئەمریکاى لەبارەی داننان بە "سۆماڵیلاند" ڕاگەیاند

ترەمپ هەڵوێستی ئەمریکاى لەبارەی داننان بە "سۆماڵیلاند" ڕاگەیاند

ئاپۆرا نیوز- بەشی هەواڵ

27/12/2025


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەتیکردەوە دان بە سەربەخۆیی سۆمالیلانددا بنێت، ئەوەش دوای دانپێدانانی فەرمی ئیسرائیل بە کۆماری خۆڕاگەیاندن کە لە سۆماڵ جیابووەوە.


ترەمپ وەڵامی "نا"ی دایەوە کاتێک لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست کە هەینی بڵاوکرایەوە، پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا شوێنپێی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکەوێت و دان بەوەدا دەنێت، پرسیاری ئەوەی کرد، "ئایا کەس بەڕاستی دەزانێت سۆمالیلاند چییە؟"


ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو شتێک لەژێر ڕەچاوکردندایە"، ڕوونیشیکردەوە: "ئێمە لێی دەکۆڵینەوە، من زۆر شت دەخوێنمەوە، و هەمیشە بڕیاری دروست دەدەم، و دەیسەلمێنن کە ڕاستن".


ئیسرائیل بووە یەکەم وڵات کە دانبە جیابوونەوەی "سۆمالیلاند" لە سۆماڵدا بنێت


بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ نیوز ڕێککەوتنەکەی هەینی کە لەلایەن نەتانیاهۆوە ڕاگەیەندراوە، پێش دانوستانەکانی بڕیارە لە 29ی کانوونی دووەم لەگەڵ ترەمپ لە هاوینەهەواری مار ئا لاگۆ، سەبارەت بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە و هەوڵەكان بۆ سەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


نووسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی "سۆماڵیلاند"، عەبدولرەحمان محەمەد عەبدوڵڵاهی، ڕێککەوتنێکی دانپێدانانی یەکتریان واژۆکردووە.


بەیاننامەیەکی نووسینگەی نەتانیاهۆ، کە "سۆماڵیلاند"ی بە "دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری" وەسف کردووە، باس لەوە دەکات کە ناتانیاهۆ بانگهێشتی عەبدوڵڵاهی کردووە بۆ ئەوەی سەردانێکی فەرمی بۆ ئیسرائیل بکات.


لای خۆیەوە سەرۆکی "سۆماڵیلەند" ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە سێ دەیە لە خۆبەڕێوەبەری، هەرێم یەکەم دانپێدانانی فەرمی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ وەرگرتووە.


لە بەرامبەردا حکومەتی سۆماڵ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەوەی بە هێرشێکی ئەنقەست بۆ سەر سەروەری وڵاتەکەی وەسفی کرد و ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل بۆ ناساندنی سۆماڵیلەندا وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ ڕەتکردەوە.

;