بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تەلئەبیب "سۆماڵیلاند" وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری دەناسێت، بەمەش دەبێتە یەکەم وڵات کە ئەو کارە بکات.
نووسینگەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی "سۆمالیلاند" عەبدرەحمان محەمەد عەبدوڵڵاهی، ڕێککەوتنێکی دانپێدانانی یەکتریان واژۆکردووە.
بەیاننامەیەکەی نووسینگەی نەتانیاهۆ، کە "سۆماڵیلاند"ی بە "دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری" وەسف کردووە، باس لەوە دەکات کە ناتانیاهۆ بانگهێشتی عەبدوڵڵاهی کردووە بۆ ئەوەی سەردانێکی فەرمی بۆ ئیسرائیل بکات.
لای خۆیەوە سەرۆکی "سۆماڵیلاند" ڕایگەیاند، دوای زیاتر لە سێ دەیە لە خۆبەڕێوەبەری، هەرێم یەکەم دانپێدانانی فەرمی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ وەرگرتووە.
لە بەرامبەردا حکومەتی سۆماڵ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەوەی بە هێرشێکی ئەنقەست بۆ سەر سەروەری وڵاتەکەی وەسفی کرد و ئەو هەنگاوەی ئیسرائیل بۆ ناساندنی "سۆماڵیلاند" وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ ڕەتکردەوە.
سۆماڵیلاند...
- سۆماڵیلاند دەکەوێتە باشووری کەناری کەنداوی عەدەن، لەگەڵ هەریەک لە جیبۆتی، ئەسیوپیا و سۆماڵ هاوسنوورە.
- رووبەڕەکەی 176 هەزار و 120 کیلۆمەتر دووجایە و نزیکەی 6.2 ملیۆن دانیشتووی هەیە.
-لە ساڵی 1991 سەربەخۆیی خۆی لە سۆماڵ ڕاگەیاند.
-پایتەختەکەی هێرگێیسا و شارە گرنگەکانی وەک بێربێرا و بۆرما لەخۆدەگرێت.
- ئایینی فەرمی ئیسلامە.
- ئابوورییەکەی لەسەر بنەمای ئاژەڵداری و گواستنەوەی دارایی دامەزراوە.
- سۆمالیلاند، خاوەنی دراو و سوپا و هێزی پۆلیسی خۆیەتی.
- ناوچەی سۆمالیلاند کەنار دەریایەکی 740 کیلۆمەتری لەسەر کەنداوی عەدەن هەیە.
- زمانەکان: سۆماڵی و عەرەبی و ئینگلیزی.
- دراو: شیلین.
- گرنگترین بەندەر: بێربێرا.
مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوو سۆماڵ و ناوچەی سۆمالیلاند ڕەتیانکردەوە هیچ پێشنیارێکیان لەلایەن ئەمریکا یان ئیسرائیلەوە بۆ نیشتەجێکردنی فەلەستینییەکان لە غەززە وەرگرتبێت و مۆگادیشۆ ڕەتکردنەوەی توندی خۆی لە هەر هەنگاوێکی لەو جۆرە پشتڕاستکردەوە.
یەکەمین ڕیفراندۆم بۆ جیابوونەوە لە سۆماڵ لە مانگی ئایاری ساڵی 2001 ئەنجامدرا و لەسەدا 97.1 دەنگیان بەو ڕێوشوێنە دا.
