بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، هێشتا ئەنجامێکی بەرجەستەی لێنەکەوتووەتەوە، ئاماژەی بەوەشدا کە باس لە تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتدا وەک لێدوانی تیۆری بەبێ هەنگاوی جێبەجێکردن دەمێنێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی سوریای ڕاگەیاندووە، دووبارە جەختکردنەوە لەسەر یەکگرتوویی سوریا پێچەوانەی ئەو واقیعەیە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەیە، کە دەزگای ئیداری و ئەمنی و سەربازی لەدەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت هەیە کە بەجیا بەڕێوەدەبرێن، ئەمەش "پەرتەوازەیی بەردەوام دەکات" لەبری ئەوەی ڕووبەڕووی ببێتەوە.
ناوبراو دەشڵێت، باس لە یەکخستنی دامودەزگاکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا لە چوارچێوەی بەیاننامە تیۆریەکان بەبێ هەنگاوی جێبەجێکردن یان خشتەی کاتیی ڕوون ماوەتەوە، ئەمەش گومان لەسەر جددیەتی پابەندبوون بە ڕێککەوتنی 10ی ئازار لە نێوان هەردوولادا دروست دەکات.
سەبارەت بە مەلەفی نەوتیش، ئەو سەرچاوە فەرمییە لە وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاندووە، لێدوانە بەردەوامەکانی هەسەدە کە دەڵێن ئەو نەوتە هی هەموو سوورییەکانە، ئەگەر لە چوارچێوەی دامودەزگاکانی دەوڵەتدا ئیدارە نەکرێت و داهاتەکانی لە بودجەی گشتیدا نەخرێتە نێو بودجەی گشتییەوە متمانەی خۆی لەدەست دەدات.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردۆتەوە، کە باسکردن لە بارەی نزیکبوونەوەی بیروبۆچونەکان هیچ بەهایەکی نییە ئەگەر وەرنەگێڕدرێتە سەر ڕێککەوتنی فەرمی ڕوون لەگەڵ میکانیزمێکی ڕوون بۆ جێبەجێکردنی".
هه‌روه‌ها له كۆتایی لێدوانه‌كه‌شیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "له‌باره‌ی دۆسیه‌ی سه‌ربازی، قسه‌كردن له‌سه‌ر بونی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی بونی رێكخستنه چه‌كداره‌كان له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی سوپای سوریا كه فه‌رمانده‌یی سه‌ربه‌خۆ و په‌یوه‌ندیی ده‌ره‌كییان هه‌یه، نایه‌ته‌وه، كه ئه‌وه‌ش لێدانه له سه‌روه‌ری و كۆسپ له‌به‌رده‌م سه‌قامگیری دروست ده‌كات و به‌هه‌مان شێوه له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی تاكلایه‌نه‌ی ده‌روازه‌كان و سنوره‌كان و به‌كارهێنانیان وه‌ك كارتی دانوستان، راسته، كه ئه‌مانه‌ش لێكدژن له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی سه‌روه‌ریی نیشتمانی.
