Apora Logo

بەهۆی تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتێکی شاری حومس 21 کەس بوونە قوربانی

بەهۆی تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتێکی شاری حومس 21 کەس بوونە قوربانی

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

26/12/2025

میدیاکانی سوریا ڕایانگەیاند، کە تەقینەوەیەک لەناو مزگەوتی ئیمام عەلی بن ئەبی تالیب لە گەڕەکی وادی ئەلدەهاب لە حومس ڕوویداوە.


ئاژانسی هەواڵی سانای سوریا بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی تەقینەوەک لە ناو مزگەوتی

ئیمام عەلی بن ئەبی تالیب لە گەڕەکی وادی ئەلدەهاب، شەش کەس گیانیان لەدەستداوە و 15 کەسیش برینداربوون.


میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، لێکۆڵینەوە لە سروشتی تەقینەوەکە دەکرێت و هێزە ئەمنییەکان گەمارۆیەکی ئەمنییان لە دەوروبەری شوێنەکە سەپاندووە.


بەرپرسانی ناوخۆیی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ڕەنگە تەقینەوەکە بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژی یان تەقەمەنیەوە بووبێت کە لەوێ دانراون.

;