کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هه‌ینی بارانباران له هه‌ندێك ناوچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و سبه‌ی شه‌ممه سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌و له‌ناوچه شاخاوییه‌كان و ناوچه به‌رزه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم (پارێزگای هەڵەبجە و هەندێک ناوچەی پارێزگای سلێمانی) لەگەڵ ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنورییەکاندا، پاشان لە کاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دهۆک.
وه‌ك كه‌شناسی ئاماژه‌ی پێداوه ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزمتر ده‌بن له‌چاو تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممه، بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، هەروەها لە ناوچە سنورییەکان و ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە ناوچە نیمچە بەرزەکان تێکەڵی باران و وردە بەفر (کڕێوە) ببارێت.
به‌پێی قسه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما 2 تا 4 پله نزمتر ده‌بن له چاو تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ ڕۆژانی دواتر بەردەوامی دەبێت.
كەشناسی هەرێم پێشبینیكردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرەبن:
ھەولێر: 12، سلێمانی: 8، دھۆک: 9، کەرکوک: 12، ھەڵەبجە: 7، زاخۆ: 9، سۆران: 6، گەرمیان: 13 پلە.
