Apora Logo

زیاتر لە چوار ملیۆن کەس بەشەخۆراکی مانگەنەیان لێبڕاوە یان ڕاگیراوە

زیاتر لە چوار ملیۆن کەس بەشەخۆراکی مانگەنەیان لێبڕاوە یان ڕاگیراوە

ئاپۆڕانیوز - بەشی ئابووری

26/12/2025

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند،

زیاتر لە چوار ملیۆن کەس بەشەخۆراکی مانگانەیان بڕاوە یان راگیراوە، ئەمەش دوای

وردبینییەکی بەرفراوان کە ئەنجامدراوە.


محەمەد حەنون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە رێگەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە وردبینی لە لیستەکاندا کراوە و بەشەخۆراکی 4 ملیۆن کەس بڕاوە.


ئاشکراشیکرد، جگە لەو 13 توێژەی پێشتر بڕیاریان لێدرابوو، پزیشکان و دەرمانسازان، خاوەن کۆمپانیاکان، ئەندامانی یەکێتیی پیشەسازی و ژووری بازرگانی، ئەو کەسانەی گەشتی دەرەوە دەکەن وکەسانی مردوو (کە پێشتر ناوەکانیان دەرنەهێنراوە) دەگرێتەوە.


گوتیشی، ئامانج لە جێبەجێکردنی بڕیارەکە کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی ئابوری دەرکراوە، ئەوەیە کە خۆراک تەنیا بە کەسانی شایستە و خێزانە کەمدەرامەتەکان بگات.


جەختیشیكردەوە، کە کار دەکەین بۆ باشترکردنی کوالیتیی خۆراکی نێو سەبەتەی خۆراک، ئەویش لە رێگەی سوودوەرگرتن لەو پارەیەی لە بودجەی گشتیی وڵات بۆ ئەو کەسانە خەرج دەکرا کە شایستە نەبوون.

;