ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر لە 18ملیار دینار بووە، بەراورد بە هه‌فته‌ی رابردووش 120ملیۆن دینار كه‌میكردوه.
بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 20ی 12 تا 26ی 12ی 2025، زیاتر لە 18 ملیار‌و 734 ملیۆن و 788 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 15 ملیار‌و 686 ملیۆن و 97 هەزار دیناری واتە 84%ی نەختینەیەو هەروەها 3 ملیار‌و و 48 ملیۆن و 690 هەزار دیناری واتە 16%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، 120ملیۆن دینار كه‌میكردوه
