Apora Logo

رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت: نزیكه‌ی 50 هه‌زار عێراقی له‌ڕیزه‌كانی سوپای ڕوسیا ده‌جه‌نگن

رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت: نزیكه‌ی 50 هه‌زار عێراقی له‌ڕیزه‌كانی سوپای ڕوسیا ده‌جه‌نگن

ئاپۆڕانیوز - بەشی هەواڵ

25/12/2025

رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی 50 هه‌زار هاوڵاتی عیراقی چوونه‌ته‌ نێو ڕیزه‌كانی سوپای روسیاو له‌دژی ئۆكرانیا ده‌جه‌نگن.

هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ ئاماره‌ نا فه‌رمییه‌كانیش باس له‌بونی نزیكه‌ی پێنج هه‌ار عیراقی ده‌كه‌ن ، كه‌ سێ هه‌زاریان له‌نێو ریزه‌كانی سوپای روسیاو دوو هه‌زاره‌كه‌ی تریشیان په‌یوه‌ندییان به‌سوپای ئۆكرانیاوه‌ كردوه‌.

لایخۆشیه‌وه‌ حسێن عه‌لاوی راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق جه‌ختیكردوه‌ كه‌ كه‌متر له‌ پێنج هه‌زار عیراقی چونه‌ته‌ نێو ریزه‌كانی سوپای روسیاو به‌غداو مۆسكۆش داتاو زانیاری له‌سه‌ر ژماره‌كه‌ ده‌گۆڕنه‌وه‌ و جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی رێكاری پێویست

ده‌گرێته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له‌چوونی عیراقییه‌كان بۆ نێو ریزه‌كانی سوپای روسیا.

لایخۆشیه‌وه‌ ئیڤان دۆڤهانیچ باڵیۆزی ئۆکرانیا لە عێراق، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سومەریە نیوز ڕایگەیاند، "تاکە لایەنێک کە هاوڵاتیانی عێراقی بۆ شەڕکردن لەگەڵ وڵاته‌كه‌ی په‌لكێشده‌كات خودی ڕووسیایە"، ڕوونیشیکردەوە "ئۆکرانیا عێراقییەکان وەرناگرێت بۆ ناو

هێزە چەکدارەکانی، چونکە ئەوە پێشێلکردنی یاسا نیشتمانییەکانی عێراق و بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانه‌ 

;