ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، کۆشکی سپی بڕیاریداوە بۆ ماوەی دوو مانگ گەمارۆ بەسەر نەوتی ڤەنزوێلادا بسەپێنێت، هەروەها لە ئێستادا گرنگی بە فشارە ئابوورییەکان دەدرێت دژی ڤەنزوێلا.
ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز، سەبارەت بە گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر نەوتی ڤەنزوێلا زانیاری بڵاوکردەوە.
ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، کۆشکی سپی بڕیاریداوە بۆ ماوەی دوو مانگ گەمارۆ بەسەر نەوتی ڤەنزوێلادا بسەپێنێت، هەروەها لە ئێستادا گرنگی بە فشارە ئابوورییەکان دەدرێت دژی ڤەنزوێلا.
هاوکات بەرپرسانی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایانگەیاندبوو، کە دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا مەترسین بۆسەر ئەمنییەت و ئاسایشی ئەمریکا.
شایەنی باسە، هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکیان لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا ئەنجام دا و دەستیان بەسەر کەشتییەکی دیکەی نەوتهەڵگری ڤەنزوێلادا گرت.
