Apora Logo

یسرائیل کاتز: لەنزیكەوە چاودێری جموجۆڵە موشەكییەكانی ئێران دەكەین

یسرائیل کاتز: لەنزیكەوە چاودێری جموجۆڵە موشەكییەكانی ئێران دەكەین

ئاپۆڕا نیوز - بەشی هەواڵ

25/12/2025

یسرائیل کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، لەنزیكەوە چاودێری جموجۆڵە موشەكییەكانی ئێران دەكەین، هەر هەڕەشەیەك لەو وڵاتەوە جێگەی قبوڵكردن نییەو وه‌ڵامى كاریگه‌رمان ده‌بێت.

چەند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش، لەسەر هەمان ئه‌و پرسه‌ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل قسەی بۆ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ى كردبوو وتبوى، "ئیسرائیل باشدەزانێت كە ئێران بەمدواییە دەستی بەمەشق‌ و مانۆڕە سەربازییەكانی كردوه‌تەوە.

ئاماژەی بەوەشدابوو، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتەو هەروەها چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئەمدواییەی ئێرانیش دەكات.

به‌وته‌ى ناتانیاهۆ، "پەیامی من بۆ ئێران ڕون‌ و ئاشكرایە ئەویش ئەوەیە، كە هەر كردەوەیەكی سەربازیی دژی وڵاتەكەمان، بەتوندترین شێوە وەڵامدەدرێتەوە.

دوشەممەی ڕابردوو ناتانیاهۆ كۆبونەوەیەكی فراوانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازیی‌و هەواڵگریی ئیسرائیل كردبوو بەر لەدەستپێكردنی گەشتەكەی بۆ ئەمریكا.

لای خۆیشییەوە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران نەیشاردبوەوە كە وڵاتەكەی بەدورینازانێت دووبارە لە لایەن ئەمریكاو ئیسرائیلەوە هێرشیان بكرێتەسەر یاخود كردەوەیەكی دیكەی سەربازیی دژیان ئەنجامبدرێتەوە.

جەختیشیكردبوەوە، لەبەرامبەردا ئێران بەهەموو هێزییەوە ئامادەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرش‌و پەلامارێك تەنانەت باشتر لەجاران وەڵامی دەبێت

;